ئه‌سه‌دى:ڕه‌وشى ئه‌منى نه‌ینه‌وا باشه‌ وهاوڵاتیان هاریكارى ده‌كه‌ن

ئەمنی
  • 27-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى دووپاتیكرده‌وه‌،ڕه‌وشى ئه‌منى نه‌ینه‌وا باشه‌ وهاوڵاتیان به‌ڕاشكاوى هاریكارى ئه‌منى وزانیارییه‌كان ده‌كه‌ن.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌سه‌دى له‌میان دیدارێكى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ ئه‌منی وكارگێڕییه‌كان له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا،جه‌ختیكرده‌وه‌ ڕه‌وشى ئه‌منى له‌موسڵ باشه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ هاوڵاتیان به‌ڕاشكاوى هاریكارى ئه‌منى وزانیارییه‌كان ده‌كه‌ن".
    ئه‌سه‌دى ڕوونیشیكرده‌وه‌"ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى خوێندنه‌وه‌ وئاشنابوونى ته‌واوى هه‌یه‌ له‌سه‌ر ڕه‌وشى ئه‌منى وهه‌واڵگیرى وئه‌وه‌ى پێویسته‌ هۆشیارى ئه‌منى وهاریكارى هه‌بێت.
    وتیشى"ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایش به‌رپرسیارێتى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانه‌ وحكومه‌تى خۆجێى به‌رپرسیارێتى دۆسییه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى پارێزگاكه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ".