به‌غدا-اه‌ع
ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌رمان ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕى له‌باره‌ى به‌كارهێنانى به‌په‌له‌ى ڤاكسینى ڤایزه‌ر له‌عێراقدا.
سه‌یف به‌در وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ هه‌ڵبژاردنى ده‌رمان ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه له‌باره‌ى به‌كارهێنانى ڤاكسینى به‌رهه‌مهێنراو له‌لایه‌ن كۆمپانیاى ڤایزه‌ر وبه‌شێوه‌یه‌كى به‌په‌له بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا له‌عێراق".
پێشووتریش وەزیری تەندروستی و ژینگە رایگەیاند، حکومەت رێککەوتنێکی لەگەڵ کۆمپانیای فایزەر ئەنجامداوە و بڕیارە بەمزوانە ڤاکسینی کۆرۆنا بگاتە عێراق، دوای گەیشتنی ڤاکسینەکەش راستەوخۆ بۆ هاوڵاتیان بەردەست دەبێت.
حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقی(اه‌ع) رایگەیاند، سەرجەم پێداویستییەکانی تایبەت بەبەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا بەگوێرەی رێککەوتنیان لەگەڵ کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی دابین دەکرێن، لەناویاندا رێکارەکانی گواستنەوە و هەڵگرتنی ژەمە ڤاکسینەکان کە وەزارەتەکەیان زیاتر لە 140 ساردەکەرەوەی لەبەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراقی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ڤاکسینی کۆرۆنا دوای ئەوەی لەسەرجەم وڵاتانی جیهان تاقیکرایەوە و سەرکەوتو بوە، عێراقیش وەک بەشێک لە سیستەمی جیهان بۆ تەندروستی کەلەلایەن چەندین پسپۆڕەوە سەرپەرشتی دەکرێت رێککەوتنی بۆ دەستخستنی ڤاکسینەکە ئەنجامداوە، سەرەڕای چەندین دەنگۆ و گومان لەسەر مەترسییەکانی ڤاکسینەکەش، بەڵام سەرجەم ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچن ڤاکسینی فایزەر "ئومێدبەخشە".