وه‌زاره‌تى كاره‌با:وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى عێراق ده‌كات

  • 27-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

    و:سۆما جاف
     
    وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاشكرایكرد چاوه‌ڕوان ده‌كرێت وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى سه‌ردانى عێراق بكات بۆ تاوتوێكردنى هه‌نارده‌ى غاز وشایسته‌كانى ئه‌و هه‌نارده‌یه‌.
    ئه‌حمه‌د موسا وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"وه‌زیرى وزه‌ى ئێرانى ڕۆژى سێشه‌ممه‌ى داهاتوو سه‌ردانى عێراق ده‌كات وبه‌شدارى كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌گاى وه‌زاره‌ته‌كه‌ ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى ڕێژه‌ى غاز وشایسته‌كانى سه‌ر عێراق كه‌پێویسته‌ بۆ لایه‌نى ئێرانى خه‌رجى بكات"،دووپاتیشیكرده‌وه‌ وه‌زاره‌تى ناوبراو چاوه‌ڕوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌ بۆ خه‌رجكردنى شایسته‌كان وقه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى وه‌زاره‌تى نه‌وت به‌غازى به‌فیڕۆدراوه‌".
    وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاماژه‌یشیدا"باسكردن له‌باره‌ى بچڕاندنى ته‌واوى ته‌زووى كاره‌با له‌كاتى كه‌مكردنه‌وه‌ى غاز له‌لایه‌ن لایه‌نى ئێرانییه‌وه‌ دووره‌ له‌ڕاستییه‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وه‌زاره‌تى كاره‌با به‌رهه‌مى نیشتمانى هه‌یه‌ له‌به‌رهه‌مهێنانى وزه‌دا له‌و وێستگانه‌ى كار به‌شله‌مه‌نییه‌كان یاخود غاز نیشتمانى ده‌كه‌ن".
    وتشى"كه‌مبوونه‌وه‌ى غازى ئێرانى هه‌نارده‌كراو بۆ عێراق له‌وێستگه‌كانى به‌رهه‌مهێنان ده‌بێته‌ هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى كاته‌كانى پێدانى كاره‌با".