هاوپه‌یمانى سائیرون:بنه‌ماكانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌سته‌به‌ره‌

  • 26-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

    و:سۆما جاف
     
    هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،بنه‌ماكانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌سته‌به‌ره‌،ئاماژه‌یشى به‌وه‌دا یاساى دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان دواناخات. 
    ماجید وائیلى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"بنه‌ماكانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ له‌ئێستادا ده‌سته‌به‌ره‌ له‌كۆمسیۆن ویاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ودوایینیان یاساى پاره‌داركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له‌په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگى له‌سه‌ردرا".
    وتیشى"هه‌موو پێداویستییه‌كانى كۆمسیۆن وحكومه‌ت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ده‌سته‌به‌ره‌"،ئاماژه‌یشیدا"یاساى دادگاى فیدڕاڵى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌واده‌ى دیاریكراوى خۆیدا دواناخات وله‌ئێستاشدا یاساكه‌ له‌فه‌راهه‌مدایه‌".
    وتیشى"یه‌كلاكردنه‌وه‌ى یاساى دادگاى فیدڕاڵى دواناكه‌وێت ئه‌گه‌ر بێت وه‌رزى یاسادانان له‌م مانگه‌دا دڕێژ بكرێته‌وه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌روو"وه‌رزى یاسادانان دڕێژ ده‌كرێته‌وه‌ به‌و پێیه‌ى بوودجه‌ به‌منزیكانه‌ ده‌گاته‌ په‌رله‌مان بۆیه‌ ده‌بێت وه‌رزه‌كه‌ درێژ بكرێته‌وه‌ بۆ ته‌واوكردنى".