به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،به‌غداى پایته‌خت ئارام وهیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان له‌ڕێگاى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا وكهرتهكانى یاوه‌رى،ولهمیان ڕه‌وشى سه‌قامگیرى ئه‌منى به‌غداى پایته‌خت هه‌موو توانا وپێداویستیهكى هه‌یه بۆ ڕاگرتنى هه‌ر حاڵه‌تێكى نه‌خوازراوى ره‌وشى ئه‌منى"،وتیشى"به‌غدا پایته‌خت ئه‌منییه‌تى پارێزراوه له‌میان فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان وكهرته بڵاوهپێكراوهكانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وبه‌رگرى كهبهئهركێكى گه‌وره كاره‌كانیان ده‌كه‌ن،له‌پاڵ كه‌رته‌كانى حه‌شدى شه‌عبى وكهرتهكانى سه‌ر به‌ئاسایشى نیشتمانى ،وهه‌روه‌ها هه‌واڵگیرى وده‌زگا ئه‌منییه‌كانى دیكه،كه بهتواناییهكى به‌رزه‌وه كاره‌كانیان ده‌كه‌ن"،دووپاتیشیكرده‌وه"به‌غدا ئارامه وهیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى له‌سه‌ر نییه".
وتیشى"فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان ئه‌ركى هه‌واڵگیرى چڕكردۆته‌وه بهڕاوهدوونانى ئه‌نجامده‌رانى مووشه‌ك هاویشتن وچاودێریكردنى ئه‌و گروپانه‌ى هه‌وڵى خراپه‌كارى ده‌ده‌ن دژى یه‌كه وئامانجه ستراتیژییه‌كان".
شایه‌نى باسه مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان ئێواره‌ى دوێنێ له‌گه‌شتێكى شه‌وانه‌یی به‌غداى پایته‌ختى به‌سه‌ركرده‌وه.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان گه‌شتێكى شه‌وانه‌یی له‌هه‌ردوو به‌ره‌ى كه‌رخ ورهسافه له‌به‌غداى پایته‌خت ئه‌نجامداوه".