ئاسایشی نیشتمانی خۆكووژێكى ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 26-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،خۆكووژێكى ده‌ستگیركرد كه‌ ده‌یویست له‌ڕۆژى جه‌ژنى سه‌ر ساڵ خۆى بته‌قێنێته‌وه‌.
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"به‌هۆى ئه‌ركى چڕى هه‌واڵگیرى،وبه‌رده‌وامى چاودێرى كردنى زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن جومگه‌كانى ئاسایشى نیشتمانى یه‌كه‌كانى ده‌زگاكه‌  له‌هه‌ردوو پارێزگاى سه‌ڵاحه‌ددین ودیاله‌ پاتوانییان به‌پێى فه‌رمانى دادوه‌رى گروپێكى تیرۆرستى پووچه‌ڵبكه‌نه‌وه‌ سه‌ر به‌ناوى كه‌رتى دیاله‌ وهه‌ر چوار تیرۆرستى گروپه‌كه‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌له‌نێویشیاندا(خۆكووژێك)هه‌بوو ویستوویه‌تى له‌جه‌ژنه‌كانى سه‌ر ساڵ له‌به‌غدا خۆى بته‌قێنێته‌وه‌،وهه‌روه‌ها (به‌رپرسى مه‌فره‌زه‌ وهه‌واڵده‌ر وسه‌ربازێك)ده‌ستگیركراون)".
    ئاماژه‌یشیدا"وته‌كانیان تۆماركراوه‌ ودانیان به‌وه‌دانا كه‌ڕێنماییان پێدراوه‌ به‌تێكدانى سه‌قامگیرى ودروستكردنى پشێوى ئه‌منى له‌پایته‌خت له‌ڕۆژانى جه‌ژنى سه‌ر ساڵ،وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی تایبه‌ت كران بۆ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى پێویست به‌رامبه‌ریان".