به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،هه‌واڵى ڕاده‌ستكردنى تاوانبارێكى لاى وه‌زاره‌ته‌كه ڕه‌تكرده‌وه.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ته‌واوه‌تى نوسراوێكی ساخته له به‌شێك له ماڵپه‌ڕ و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، سه‌باره‌ت به ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی یه‌كێك له تۆمه‌تباران ڕه‌تده‌كاته‌وه وسه‌رجه‌م ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌باره‌ى خواستى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ڕاده‌ستكردنى تۆمه‌تباره‌كه به‌درۆ ده‌خاته‌وه".
وتیشى"دیارده‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى نووسراوى ساخته له‌سه‌ر كارى پێكهاته‌كانى وه‌زاره‌تى ناوبراو وبڕیاره‌كانى حاڵه‌تێكى نوێ نییه ومه‌به‌ست لێى سستكردنه‌وه‌ى متمانه‌ى هاوڵاتیان وڕاى گشتییه به‌ئه‌ركى قاره‌مانانى وه‌زاره‌تى ناوخۆ وپه‌رۆشیان بۆ ئاسایش وسه‌قامگیرى عێراق".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد"وه‌زاره‌تى ناوخۆ،رێوشوێنی پێویستیان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆئه‌وه‌ی توندترین سزای ئه‌و كه‌سانه بدرێت كه نوسراوی ساخته‌یان بڵاوكردوه‌ته‌وه".