به‌غدا-اه‌ع-كه‌ڕار خه‌لیل
و:سۆما جاف
عهبدلحسێن هینداوى ڕاوێژكارى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى هه‌ڵبژاردنه‌كان،ئه‌مڕۆ شه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه،وه‌زاره‌تى دارایی پابه‌نده به‌دابینكردنى شایسته‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
هینداوى له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هیچ گرفتێك نییه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى شایسته داراییه‌كانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"یاساى پاره‌داركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه په‌سه‌ندكرا وله‌لایه‌ن سه‌رۆك كۆماره‌وه ڕاستاندن كرا وله‌دواى بڵاوكردنه‌وه‌ى له‌ڕۆژنامه‌ى وه‌قایع ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه".
وتیشى"هیچ گرفتێكى ڕاسته‌قینه‌ى په‌یوه‌ست بهپارهداركردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان نییه سه‌ربارى ئه‌وه‌ى حكومه‌ت هه‌میشه داواى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان ده‌كات،به‌ڵام پابه‌نده به‌دابینكردنى شایسته داراییه‌كانى كۆمسیۆن بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام بدات"،ڕوونیشیكرده‌وه"یاساكه پاره‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى دیاریكردووه،وپلانێك هه‌یه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان".
هینداوى ڕوونیشیكردوهوه"سه‌رۆك كۆمار یاساى قه‌رزى تایبه‌ت به‌هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ندكردووه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه ده‌نگى له‌سه‌ر درا ئه‌مه‌یش په‌یوه‌ندى بهبوودجه وشایسته نوێیه‌كانه‌وه نییه".
شایه‌نى باسه به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو، یاساى ته‌رخان وپارهداركردنى خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌میان واژۆكردنى یاساكه،جه‌ختیكرده‌وه ڕاستاندنى یاساكه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى پاك ودادپه‌روه‌ر ،به‌مه‌به‌ستى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبهتواناكردنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان لهئامادهكارییهكانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ڕاستاندنهكهى سه‌رۆك به‌رهه‌م دواى گه‌یشتنى یاساكه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌نگى له‌سه‌ردرا