ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر سێ تیرۆرستى له‌شارۆچكه‌ى هیت ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 25-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،سێ تیرۆرستى له‌شارۆچكه‌ى هیت ده‌ستگیركرد.
    لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر به‌رده‌وامه‌ له‌پرۆسه‌ جۆرییه‌كانى دژى تیرۆرستانى داعش"،وتیشى"ده‌زگاكه‌ به‌ره‌ به‌یانى ئه‌مڕۆ توانیان سێ تیرۆرستى له‌شارۆچكه‌ى هیت له‌باكوورى شارى ڕومادى ده‌ستگیر بكه‌ن دواى گه‌یشتن به‌تیرۆرستان له‌ڕێگاى زانیارى وردى هه‌واڵگیرى".