لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارى نوێنه‌رایه‌تى ورده‌كارى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ كازمى ده‌خاته‌ڕوو

ناوخۆ
  • 25-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-محه‌مه‌د تاڵبى

     
    و:سۆما جاف 
     
    لیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ورده‌كارییه‌كانى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران خسته‌ڕوو.
    وه‌لید سه‌هلانى سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كازمى وسه‌رۆكى لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى ولیژنه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان ولیژنه‌كانى دیكه‌ى سێكته‌ره‌ گرنگه‌كان سازكرا له‌باره‌ى ڕۆڵى سه‌ره‌كییان"،ئاماژه‌یشیدا"كۆبوونه‌وه‌كه‌ باشبوو،وتیایدا كازمى دیدى حكومه‌ت وئه‌و ئاڵنگارییانه‌ى ڕووبه‌رووى بۆته‌وه‌ خسته‌ڕووو،كه‌ گه‌وره‌ترین ئاڵنگارییه‌كانى قه‌یرانى ئابوورییه‌ كه‌چه‌ندین لێكه‌وتى هه‌بوو وپێویستى به‌بڕیارى بوێر وئازانه‌یه‌ له‌نێویشیاندا بابه‌تى درواى بیانى وبه‌رزبوونه‌وه‌ى".
    وتیشى"له‌به‌شى دووه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌وردى باسى بوودجه‌ى گشتى كرد چون شیكردنه‌وه‌ى بۆ كرا وچۆن گه‌یشت به‌و ئاسته‌ى ئێستا له‌بیرۆكه‌كان له‌نێویشیاندا بایه‌خدان به‌كه‌رتى تایبه‌ت وبیركردنه‌وه‌ به‌جێگره‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڕێوبردنى ده‌وڵه‌ت كارا وسه‌ركه‌وتوو بێت".
    سه‌هلانى وتیشى"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ باس له‌پرۆژه‌ په‌ككه‌وتووه‌كانى وه‌زارى كراوه‌ كه‌پێویستى به‌به‌دواداچوون وچاودێرى هه‌یه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ڕاسپارده‌كانى كازمى جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌پێویستى ئه‌وه‌ى لیژنه‌كانى په‌رله‌مان لیژنه‌ى سێكته‌ره‌كان بن له‌گه‌ڵ زۆربه‌ى ئه‌و وه‌زیرانه‌ى چاویان به‌لیژنه‌كان ده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ تیشك خستنه‌سه‌ر چڕكردنه‌وه‌ى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان وه‌زاره‌ته‌كان ولیژنه‌كانى په‌رله‌مان،وهه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگى كردن له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران له‌پێناوى دانانى چاره‌سه‌ریی بۆ هه‌ندێك له‌كێشه‌كان".
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ گفتوگۆیش كرا ده‌رباره‌ى ژماره‌یه‌ك یاساى سه‌ره‌كى وه‌ك یاساى ئه‌نجومه‌نى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ وپێویستى له‌پاڵپشتى كردنى ئابوورى نیشتمانى ئێمه‌یش پێشنیارمان كرد سیسته‌مى باج به‌ئه‌لیكترۆنى بكرێت له‌هه‌ریه‌ك له‌ئه‌میندارێتى پایته‌خت ویاساى ڕێگاوبان"،ئاماژه‌یشیدا"كازمى به‌ڕاشكاوى قسه‌ى كرد ووتى ده‌بێت عێراق به‌شێك بێت له‌و جیهانه‌ى كه‌ده‌یبینین كاتێك سه‌ردانى وڵاتان ده‌كه‌ین وسه‌یر ده‌كه‌ین ڕێگاوبانه‌كان پێشكه‌وتووه‌ له‌ڕووى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ چونكه‌ ڕێگاكان دیمانه‌یه‌كى شارستانى وڵاته‌".