باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌ ره‌تكرده‌وه وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌جێبه‌جێكردنی كاری ئاسایی خۆیانن

  • 25-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، سه‌رجه‌م ئه‌و زانیاریانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ باس له‌چۆڵكردنی باڵیۆزخانه‌كه‌  ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند، ماتیۆ تۆله‌ری باڵیۆز له‌ به‌غدا كاره‌كانی خۆی ده‌كات.
    باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌به‌غدا له ‌تویتێكدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه‌ رایگه‌یاند، ماتیۆ تۆله‌ر، باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ به‌غدا ماوه‌ته‌وه‌ و سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی كاری ئاسایی خۆیانن.