به‌غدا-اه‌ع
موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه عێراق بوه‌ته قوربانی ململانێ و ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و ئێران.
سه‌در له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه بڵاویكرده‌وه، "عێراقى خۆشه‌ویست بوه‌ته قوربانی ململانێ و ناكۆكی نێوان ئه‌مریكا و ئێران، به‌جۆرێكیش زیانی پێگه‌یشاندوه كه ناكرێت چیتر بێده‌نگی به‌رامبه‌ر بكرێت، عێراق بوه‌ته گۆڕه‌پانی سه‌ربازی و سیاسیی و ڤایرۆسیی، ئه‌وانه‌ش هۆكارن بۆ لاوازكردنی حكومه‌ت و ماندوكردنی گه‌ل."
موقته‌دا سه‌در داوای له‌كۆماری ئیسلامی ئێران كردوه و به" دراوسێ ئازیز" وه‌سفیكردوه و رایگه‌یاندوه، عێراق دوربخاته‌وه له ململانێ و ناكۆكیه‌كانیان، شكۆ و سه‌ربه‌خۆیی حكومه‌ته‌كه‌ی بپارێزێت.
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا سه‌رۆكی ره‌وتی سه‌در داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كردوه و رایگه‌یاندوه، "عێراق و عێراقیه‌كان به‌شێك نین له ململانێكانیان و ئێمه سه‌رقاڵی بنیادنانی عێراقی خۆشه‌ویستین".
موقته‌دا سه‌در هۆشداریش له‌ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی داواكاریه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت، "ئه‌گه‌ر وه‌ڵاممان نه‌درێته‌وه، هه‌ڵوێستێكی سیاسی و جه‌ماوه‌ری نیشتمانیمان ده‌بێت بۆ پارێزگاریكردن له‌پیرۆزیه‌كانی خۆمان و هه‌مو ده‌ستوه‌ردانێك به‌هه‌ر رێگه‌یه‌ك بێت قبوڵ ناكه‌ین".