لیژنەی دارایی نوێنه‌رایه‌تى:پرۆژەیاسای بودجە بە شێوەیەكی فەرمی بەدەستمان نەگەیشتوە

ناوخۆ
  • 25-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پرۆژەیاسای بودجەی 2021 جەختیكردەوە، بە شێوەیەكی فەرمی بەدەستیان نەگەیشتوە،ئاماژه‌یشى به‌میكانزمى نوێدا بۆ دۆسییه‌ى فۆرمی خۆراكەوە.
    ماجیدە تەمیمی، ئەندامى لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ،بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)رایگەیاند، لیژنەی دارایی بە شێوەیەكی فەرمی پرۆژەیاسای بودجەی 2021ی بەدەستنەگەیشتوە هەتا ئێستا.
    ئاماژەی بەوەشكرد، بانكی ناوەندی بەرپرسیارە لە نرخی دراو و لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ئەو دەسەڵاتەی نییە كە دەستێوەردان لەو بابەتەدا بكات.
    سەبارەت بە بەهای دینار و دۆخی دارایی وڵات ئەو پەرلەمانتارە وتی "لیژنەی دارایی لە هەوڵی ئەوەدایە كاریگەرییەكانی گۆڕانی بەهای دینار لەسەر ئەو هاوڵاتیانە كەمبكاتەوە كە داهاتیان سنوردارە. 
    جەختیشیكردەوە، لیژنەكەیان هەوڵیداوە هاوكاری دارایی كۆمەڵایەتی لەرێگەی فۆرمی خۆراكەوە بەئەنجام بگەیەنن و لەوبارەیەوە رێكاری نوێ هەیە دور لە رێكارە رۆتینییەكانی ئێستە، ئەو رێكارە نوێیەش بەرهەمی ناوخۆیی بەهاداردەكات و دەیپارێزێت.