سندوقى دراوى نێودەوڵەتى :له‌ ئامادەباشیداین بۆ پشتیوانیكردنى هەوڵەکانى چاکسازیی له‌عێراقدا

  • 25-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    سه‌رۆكى نێرده‌ى سندوقى دراوى نێودەوڵەتى پێشوازى لە هەوڵى دەسەڵاتدارانى عێراق کرد بۆ ئەنجامدانى چاکسازیی لە سیاسەتى دارایی گشتى و نەختینەیی لەناویاندا دابەزاندنى بەهاى دینار.  
    سندوقى دراوى نێودەوڵەتى لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،  ئاماژەى بەوەکردووە ئەو چاکسازییانە گرنگییەکى زۆرى هەیە بۆ گرەنتى سەقامگیریی ئابورى عێراق.  
    توكیر میرزوییف سەرۆکى نێردەى سندوقەکە لە عێراق رایگەیاند کاریگەرییەکانى پەتاى کۆرۆنا و دابەزینى بەرچاوى داهاتى نەوت مەترسیان دروستکردووە و هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیریی ئابورى عێراق 
    وتیشى بەردەوامى چاکسازییەکان لە قۆناغى داهاتوو کاریگەرى زۆرى دەبێت لەسەر بەهێزکردنى دەستکەوتەکان لەکورت مەودادا  
    توكیر میرزوییف جەختیکردووەتەوە سندوقى دراو لە ئامادەباشیدایە بۆ پشتیوانى لە هەوڵەکانى چاکسازیی کە دەسەڵاتدارانى عێراق گرتویانەتە بەر بۆ روبەڕووبونەوەى ئاڵنگارییەکان  
    سندوقى دراو هەروەها پێشوازى لە پەسەندکردنى بودجە کردووە لەلایەن ئەنجومەنى وەزیرانەوە لەناویاندا دابەزاندنى نرخى دینار کە بەوتەى سندوقەکە هەنگاوێکى جێگەى بایەخى زۆرە