به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،كۆبوونه‌وه‌یه‌كى سازكرد له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌رۆكى لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى بۆ باسكردن له‌باره‌ى پرۆژه یاساى بوودجه گشتى فیدڕاڵى بۆ ساڵى دارایی 2021.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"كازمى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى لیژنه‌كانى نوێنه‌رایه‌تى سازكر،ولهمیان كۆبوونه‌وه‌كه باس له‌باره‌ى بوودجه‌ى گشتى فیدڕاڵى كرا بۆ ساڵى دارایی 2021،كه‌وا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران په‌سه‌ندى كردووه".
ئاماژه‌یشیدا"هه‌روه‌ها ڕه‌وشى ئابوورى وئه‌منى كهڕووبهرووى عێراق بۆته‌وه له‌سایه‌ى ئاڵنگارییه‌كان به‌هۆى په‌تاى كۆرۆنا وقه‌یرانى دارایی كههاوتهریبى بووه خراوه‌ته به‌ر باس ،وجهختیشیكرایهوه له‌سه‌ر چاكسازییه‌كانى حكومه‌ت بۆ دانانى وڵات له‌ڕێگاى ڕاست".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ڕوونیكرده‌وه"ڕێوشوێنه‌كانى ده‌زگاى حكومییه‌كان وڕاسپاردهكانیان له‌سه‌ر ڕێره‌وى چاكسازى وچۆنێتى تێپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانانه‌یه،وهه‌روه‌ها له‌دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك وه‌زیر وڕاوێژكار ئاماده‌بوون".