به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جددی و چاره‌سه‌ری بوێرانه هه‌یه، كه پشت ئه‌ستوربێ به حوكمڕانییه‌كی دروست و دادپه‌روه‌ر كه ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.
سه‌رۆك بەرھەم لە شاری بەغدا لە كڵێسای مار یوسف به‌بۆنه‌ی له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و سه‌ری ساڵی نوێوە وتارێکی پێشکەشکرد،كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌دواداچوونى كردووه و رایگەیاند پێویستە خۆشه‌ویستی و هاریكاری و لێبوورده‌یی، له‌پێناو هێنانه‌دی ئاشتی و پێکەوەژیان بەرجەستە بکەین.
لە وتارەکەیدا سەرۆک بەرھەم ئاماژەیکرد بەوەی به‌درێژایی ساڵانی رابردوو، مه‌سیحییه‌كان وەک سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی دیكه‌ی عێراق گیرۆده‌ی تیرۆر و لێكه‌وته‌كانی توندڕه‌ووی بوون و ناچاربوون وڵات به‌جێبهێڵن، بۆیه ده‌بێت هه‌وڵبده‌ین ژیان و گوزه‌رانی مه‌سیحییه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی خۆیان زامن بكه‌ین، چونكه ئه‌وان مێژوو و هه‌وێنی ئه‌م نیشتمانه‌ن.
لە درێژەی وتارەکەیدا سەرۆک کۆمار رایگەیاند، كاتێ پێشوازی له ساڵی نوێ ده‌كه‌ین رووبه‌ڕووی چه‌ندین ئاسته‌نگ ده‌بینه‌وه بۆیه پێویستمان به هه‌ڵوێسته‌یه‌كی جددی و چاره‌سه‌ری بوێرانه هه‌یه، كه پشت ئه‌ستوربێ به حوكمڕانییه‌كی دروست و دادپه‌روه‌ر كه ژیانێكی شكۆمه‌ندانه بۆ هاووڵاتییان دابین بكات.