به‌غدا-اه‌ع
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه خواسته‌كانى گه‌لى عێراق وه‌ستایه‌وه له‌به‌رده‌م ئه‌و كه‌سانه‌ى هه‌وڵیاندا شكست به ده‌وڵه‌ت و یاسا بهێنن
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران،كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه، مسته‌فا كازمی له كه‌نیسه‌ی "سه‌یده نه‌جات" له‌به‌غدا به‌شداری له ئاهه‌نگی جه‌ژنی سه‌ری ساڵ كریسمس كرد و له‌وتارێكدا رایگه‌یاند، ئه‌م كه‌نیسه‌یه شاهیدی تاوانێكی نه‌فره‌تلێكراو بو به ده‌ستی تیرۆر، له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه وه‌ستایه‌وه كه هه‌وڵیاندا شكست به ده‌وڵه‌ت و یاسا بهێنێت و بشكێندرێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، هه‌میشه برایه‌تی نێوان ئیسلام و مه‌سیحی نمونه‌یه‌كی دیار و زیندوی برایه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بوه، عێراقییه‌كان ته‌نها یه‌ك خێزان و یه‌ك كه‌سن كه به‌مێژوی خۆیان و كاریگه‌ریی شارستانیه‌تی خۆیان تاقیده‌كرێنه‌وه كه هه‌میشه خۆیان له بنه‌ماكانی تائیفه‌گه‌ری و جیاكاریی ئایینی به‌دورده‌گرن.
مسته‌فا كازمی جه‌ختی له هه‌وڵی بێوچانی حكومه‌ت كرده‌وه بۆ كاركردن به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئاواره‌كان و له‌نێویشیاندا به‌تایبه‌ت مه‌سیحیه‌كان راشیگه‌یاند، مه‌سیحییه‌كانی عێراق به بونی خۆیان و له قوڵایی خاكه‌كه‌یاندا چێژ وه‌رده‌گرن، هاوڵاتیان له نێو ماڵ و حاڵی خۆیان له نێو برا عێراقییه‌كانیان رێزلێگراون.