به‌غدا-اه‌ع
لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له‌باره‌ى به‌هاى دۆلار ڕوونكردنه‌وه‌ى بڵاوكرده‌وه.
فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"لیژنه‌ی دارایی نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكردۆته‌وه، دیاریكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا، به‌ره‌چاوكردنی داهاتی نه‌وت و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تییه و "كاروباری تایبه‌تی حكومه‌ته".
لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "دیاریكردنی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به دینار، كاروباری تایبه‌تی حكومه‌ته و له‌و روه‌شه‌وه ئه‌ركی سیاسه‌تی دارایی و نه‌ختینه‌ی وڵات دیاریده‌كات و جێبه‌جێی ده‌كات".
ئاماژەی بەوەشکردوە، دیاریكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار له‌ناو پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2021دا، به‌ره‌چاوكردنی داهاتی نه‌وت و قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تییه كه به دۆلار دیاریده‌كرێن و پاشان بۆ دیناری عێراق ده‌گۆڕدرێته‌وه.
لیژنه‌ی دارایی باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌و نرخه‌ی له بودجه‌دا دیاریكراوه بۆ په‌سه‌ندكردن نیه، به‌ڵكو وه‌ك هه‌ژماركردنی داهات و خه‌رجیه‌كان ئاماژه‌ی بۆكراوه كه داهاتی عێراقی پێ خراوه‌ته‌ڕو.