بەغدا – ا ه ع جاسم محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئەمرۆ پێنج شەممە، رایگەیاند دوو ملیۆن و 500 ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادكراوەكان، داواشی لە دامەزراوە خزمەتگوزارییەكان كرد دەست بە كارەكانیان بكەنەوە بەمەبەستی گەڕانەوەی ئەمن و ئاسایش بۆ ناوچەكە. لەووبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، وەزیری كۆچ و كۆچبەران لە میانی كۆبونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای ئاوارەكان رایگەیاند: نزیكەی 2 ملیۆن و 500 هەزار ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچە ئازادكراوەكان. لەو كۆبونەوەیەدا كە محەمەد حەلبوسی پارێزگاری ئەنبار ونۆفل عاكوب پارێزگاری موسڵ ئامادەیبوون، جاسم محەمەد ئاماژەی بە رۆڵی وەزارەتی گواستنەوەكرد لە گواستنەوەی خێزانە ئاوارەكان لە كەمپەكانەوە بۆ ناوچەكانیان.