بهغدا-اهع
محهمهد حهلبوسى سەرۆکى ئهنجومهنى نوێنهران،ئهمڕۆ پێنجشهممه جەختیكردهوه، موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە.
حەلبوسى،لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتى خۆى لەتۆڕى کۆمەڵایەتى تویتەر كهئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع)بهدواداچوونى كردووه ڕایگهیاند،"گەڕان بەدواى سەرچاوەى دیکەی داهات و بەهێزکردنى دەسەڵاتى یاسا لە دەروازە سنوریەکاندا و ڕێگەگرتن لە قاچاخچێتى وبەهێزکردنى داهاتە نانەوتیەکان و کردنەوەى دەرفەتى وەبەرهێنانى ڕاستەقینە بۆ گونجاندنى دەرفەتى کار بۆ بێکارەکان و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى بە هاوڵاتیان لەو کارانەن کە عێڕاق پێویستى پێیانە".
ڕونیشیکردووەتەوە، نەک پەنا ببرێتەبەر بڕینى موچەى فەرمانبەران کە بونەتە ئامانجى حکومەتە یەک لەدواى یەکەکان بەناوى چاکسازى ئابوریى.
سەرۆک پەرلەمان ڕونیشیکردووەتەوە، دادپەروەرى کۆمەڵایەتى بە کەمکردنەوەى موچە پلە باڵا و تایبەتەکان و دەرکردنى بندیوارهكان و لێپرسینەوە لە دوو موچەییەکان و دەستنەبردن بۆ مافەکانى فەرمانبەرى ئاسایى دەبێت.