ئاسایشى نیشتمانى بكووژانى پاڵێوراوێكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ده‌ستگیركرد

ئەمنی
  • 24-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند بكووژى پاڵێوراوێكى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو ده‌ستگیركرا.
    ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دواى چاودێرى وردى مه‌یدانى به‌پشت به‌ستن به‌زانیارى هه‌واڵگیرى په‌یوه‌ست به‌ڕووداوى تیرۆركردنى پارێزه‌ر عه‌بدلمنعم ڕه‌شید سه‌لمانى پاڵێوراوێكى هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌رایه‌تى داهاتوو له‌ماڵه‌كه‌ى له‌گه‌ڕه‌كى جامیعه‌،یه‌كه‌كانى ده‌زگاكه‌ توانییان بكووژانى پاڵێوراوه‌كه‌ له‌ماوه‌ى ته‌نها حه‌فتا ودوو كاتژمێر ده‌ستگیربكه‌ن".
    ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى"یه‌كه‌كانى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى یاسایی هه‌ستاوه‌ به‌هاریكارى ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌ده‌ستگیركردنى ئه‌نجامده‌رانى كرده‌وه‌ تاوانكارییه‌كه‌"،ئاماژه‌یشیدا"بكووژانى پاڵێوراوه‌كه‌ ژماره‌یان دوو كه‌سه‌ ،وبه‌دواداچوونیان بۆ كرا له‌كاتى هه‌ڵهاتنیان به‌ره‌و پارێزگاى سلێمانى".
    دووپاتیشیكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى ده‌زگاكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر چه‌كى به‌كارهێنراوى تاوانه‌كه‌ گرت له‌كاتى ده‌ستگیركرنى دوو بكووژه‌كه‌ وهه‌ستا به‌تۆماركردنى وته‌كانیان به‌پێى ڕێوشوێنه‌كان وڕه‌وانه‌ى لایه‌نى یاسایی كران بۆ گرتنه‌به‌رى سزاى دادپه‌روه‌رانه‌ دژیان".