به‌غدا-اه‌ع
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،یاساى ته‌رخان وپاره‌داركردنى خه‌رجییه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران په‌سه‌ندكرد
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"سه‌رۆك به‌رهه‌م له‌میان واژۆكردنى یاساكه،جه‌ختیكرده‌وه ڕاستاندنى یاساكه وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ ئه‌نجومه‌نى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى پاك ودادپه‌روه‌ر ،به‌مه‌به‌ستى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردنه‌كان وبه‌تواناكردنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ئاماده‌كارییه‌كانى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنه‌كان".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى"ڕاستاندنه‌كه‌ى سه‌رۆك به‌رهه‌م دواى گه‌یشتنى یاساكه بۆ سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هات له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه دواى ئه‌وه‌ى له‌ئه‌نجومه‌نه‌كه ده‌نگى له‌سه‌ردرا".