به‌غدا-اه‌ع-ئامینه سه‌لامى
و:سۆما جاف
ئۆپراسیۆنه‌كانى ڕۆژئاواى نه‌ینه‌وا ده‌سته‌به‌ركردنى هێزێكى تایبه‌ت بۆ پاراستنى 15 ئامانج له‌شارۆچكه‌ى شه‌نگال ڕاگه‌یاند.
لیوا ڕوكن جه‌بار تائی فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"هێزێكى ئه‌منى تایبه‌ت پاراستنى 15 ئامانجى نێو شارۆچكه‌ى شه‌نگال ده‌سته‌به‌ر ده‌كات له‌پاڵ كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى نه‌هێشتنى تاوان وپۆلیسى كۆمه‌ڵایه‌تى له شارۆچكه‌كه ودانانى مه‌فره‌زه‌كان وهاتوچۆ".
وتیشى"ڕێككه‌وتننامه‌ى ئه‌منى له‌شه‌نگال له‌یه‌كى مانگى داهاتوو ده‌چێته بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه وپرۆسه‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى شارۆچكه‌كه به‌پێى پلانه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت".
ئاماژه‌یشیدا"هاوڵاتیان به‌ته‌واوه‌تى پیَِشوازیان كردووه ودڵخۆشن به‌م ڕه‌وشه‌ى ئێستاى شارۆچكه‌ى شه‌نگال وهاریكارى به‌هێزى كه‌رته ئه‌منییه‌كان".