به‌غدا-اه‌ع
به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى ئه‌نبار،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌ستگیركردنى 13 تیرۆرست ودهستبهسهرداگرتنى 46 مووشه‌ك كهئامادهكرابوو بۆ به‌ئامانجگرتنى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاكه ڕاگه‌یاند.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كه له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"هێزێكى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى ئه‌نبار،توانیان ده‌ستبه‌سه‌ر(46)مووشه‌ك بگرن كهئامادهكرابوو بۆ به‌ئامانجگرتنى باڵه‌خانه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار،وژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ى ئه‌منى وخزمه‌تگوزار"،ئاماژه‌یشیدا مه‌به‌ست له‌و كاره‌ى ورووژاندنى پشێوى ودڵهڕاوكێییه له‌نێو هاوڵاتیان ،بۆیه به‌پێى بڕیاره‌كانى دادگا ده‌ستیبه‌سه‌رداگیرا".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وتیشى یه‌كه‌كانى هه‌واڵگیرى له‌ناوچه جیاجیاكانى شارۆچكه‌كانى قائیم وڕوومادى وفهلووجه،13 داواكراویان به‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى 4ى تیرۆر ده‌ستیگركرد به‌هۆى ئه‌ندامبوونیان له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"تیرۆرستان له‌لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا دانیان به‌وه‌داناوه كهچهكدارى گروپه تاوانكارییه‌كان بوون وكاریان كردووه له‌به‌ناو ویلایه‌ته‌كانى به‌ره‌كه وفوورات وئه‌نبار وفهلووجه وبه‌شداریان له‌كه‌مپى تایبه‌تى ڕاهێنان كردووه".