به‌غدا-اه‌ع
عوسمان غانمى وه‌زیرى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،له‌گه‌ڵ سوها داوود نه‌جار سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى نیشتمانى هاریكارى هاوبه‌ش،وڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ سه‌رخستنى پلانه‌كانى وه‌به‌رهێنان تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه،غانمى چاوى كه‌وت به‌سه‌رۆكى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى نیشتمانى وشاندى یاوه‌رى به‌ئاماده‌بوونى به‌ڕێوبه‌رانى بارى شارستانى ونیشینگه وپه‌یوه‌ندییه‌كان.
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه،هه‌ردوولا ژماره‌یه‌ك بابه‌تى هاوبه‌شیان وڕێكاره‌كانى كاراكردنه‌وه‌یان تاوتوێكردووه له‌پێناو به‌جێگه‌یاندنى به‌رژه‌وه‌ندى گشتى.
وتیشى"هه‌ردوولا گفتوگۆیانكرد له‌باره‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى ڤیزاى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه‌ى خوازیارى كاركردنن له‌عێراق یان هاتنى كرێكارى بیانى بۆ وڵات به‌شێوازێكى یاسایی بۆ ئاسانكردنى كاركردن"،بگره له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنى بابه‌تى ڕاستاندنى باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له‌وڵاته جیاجیاكانى جیهان به‌سه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌كانى ئه‌و گه‌شتیارانه‌ى خوازیارى كاركردنن له‌عێراق وله‌پسپۆڕییه جیاجیاكان بۆ ده‌سته‌به‌ركردنى ڕاستى ودروستى پسپۆڕى زانستى".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه له‌میان دیداره‌كه"ڕێككه‌وتن كرا له‌باره‌ى دروستكردنى لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌ش له‌نێوان وه‌زاره‌تى ناوخۆ وده‌سته‌ى وبه‌ره‌هێنان وئاگاداركردنه‌وه‌ى نوسینگه‌ى سه‌رۆكى وه‌زیران بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له‌پێناو گه‌یشتن به‌دیدێكى هاوبه‌ش بۆ به‌جێگه‌یاندنى هاریكارى خواست به‌پێى سیاسه‌تى حكومه‌ت وپه‌رۆشى بۆ سه‌رخستنى وه‌به‌رهێنان".