به‌سڕه-اه‌ع-سه‌با سامى
و:سۆما جاف
پارێزگاى به‌سڕه،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه،ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه له‌گه‌ڵ ئێران به‌ڕووى هاتوچۆى گه‌شتیاران داخست،وسه‌حه‌م هه‌ڵاوێرده‌كان به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى هه‌ڵوه‌شانده‌وه.
حه‌كیم مه‌یاحى ئه‌ندامى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى به‌سڕه بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند:"حكومه‌تى خۆجێى له‌پارێزگاى به‌سڕه به‌جێبه‌جێكردنى بڕیار وڕاسپارده‌كانى ئه‌مدواییه‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى تایبه‌ت به‌خۆپاراستنى له(له‌نه‌وه‌ى نوێى ڤایرۆسى كۆرۆنا)ده‌روازه‌ى سنوورى شه‌لامچه به‌ڕووى هاتوچۆى گه‌شتیاران بۆ وڵاتى ئێران داخست".
وتیشى"سه‌رجه‌م هه‌ڵاوێرده‌كان هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه،به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى له‌ماوه‌ى ڕابردوودا به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر هه‌ڵاوێردكران،له‌گه‌ڵ خوێندكارانى خوێندنى باڵا"،دووپاتیشیكرده‌وه"له‌ئێستادا هیچ حاڵه‌ت وچینێك هه‌ڵاوێرد ناكرێت،چونكه گه‌شتكردن به‌ته‌واوه‌تى ڕاگیرا،ودروازه‌كه‌یش به‌ڕووى سه‌رجه‌م گه‌شتیاران داخران چ بۆ چوون بێت یان هاتنه‌وه".
مه‌یاحى وتیشى"ده‌روازه‌ى شه‌لامچه هێشتا كراوه‌یه به‌رامبه‌ر جموجۆڵى كاڵا بازرگانییه‌كان كه‌به‌درێژایی ڕۆژانى هه‌فته به‌بێ هیچ ڕاوه‌ستانێك به‌رده‌وامه له‌گه‌ڵ گرتنه‌به‌رى ڕێوشوێنى توندى خۆپارێزى وته‌ندروستى".