ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان:كازمى ڕه‌زامه‌ندى ده‌ڕبڕیوه‌ له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌یه‌ك له‌كوردستان بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى

ناوخۆ
  • 23-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-كه‌رار خه‌لیل

     
    و:سۆما جاف
     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر خواستى كردنه‌وه‌ى نوسینگه‌یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى ،وڕێگاگرتن له‌هاورده‌كردنى هه‌ر بابه‌تێك كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر جووتیاران وخاوه‌ن كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كان.
    عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ده‌سته‌كه‌ ده‌یه‌وێت نوسینگه‌یه‌ك له‌هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه‌ ،دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌زامه‌ندى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى وه‌رگرت ،وله‌ئێستاشدا نووسراوه‌كه‌ بۆ هه‌رێم نمایشكراوه‌ وچاوه‌ڕوانى وه‌ڵام ده‌كه‌ین،له‌پێناو چوونى كارمه‌ندانى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان". 
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌چوونى ئه‌م كارمه‌ندانه‌ بۆ پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵییه‌ وڕێگاگرتن له‌هاورده‌كردنى هه‌ر بابه‌تێك كاریگه‌رى بكاته‌ سه‌ر جووتیاران وخاوه‌ن كارگه‌كان،له‌پاڵ یه‌كخستنه‌وه‌ى ڕۆژ ژمێرى كشتوكاڵى،وڕێگاگرتن له‌ هاورده‌كردنى هه‌ر كاڵایه‌كى قه‌ده‌غه‌كراو له‌ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌".
    ئاماژه‌یشیدا"كارى ده‌سته‌كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ده‌روازه‌ فه‌رمییه‌كانى حكومه‌تى فیدڕاڵى كه‌چى ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان ورێگاكانى ترى سه‌ر به‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ له‌ئه‌ركى فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پاسه‌وانانى سنوور وفه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌،له‌گه‌ڵ به‌شى چاودێرى به‌دواداچوونى سه‌ر به‌ده‌سته‌ى گشتى گومرگى ولایه‌نه‌ ئه‌منى وئابوورییه‌كانى دیكه‌ سه‌ر به‌ئاسایشى نیشتمانى وتاوانه‌كان".