به‌غدا-اه‌ع
ئەنجومەنی باڵای دادوەری،ئەمڕۆ چوارشەممە، رایگەیاند، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له فرۆشتنی دراوی بیانی كردوه و چه‌ند بانكێكی ئه‌هلیش یاسای به‌شداریكردنیان له خستنه‌ڕوی دراوی بیانی پێشێل كردوه، دەشڵێت، "رێوشوێنی توند بەرامبەر ئەو کەسانە دەگرنە بەر کە زیان بە ئابوری نیشتیمانی دەگەیەنن".
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له راگەیەنراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه بڵاویکردەوە و رایگەیاند، "رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌گرینه‌به‌ر كه زیان به ئابوری نیشتمانیی ده‌گه‌یه‌نن، دراوی بیانی به‌نایاسایی ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه و فرۆشراوه".
ئاماژەی بەوەشکرد، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نوسراوێكی ده‌ركردوه كه له‌لایه‌ن سه‌رجه‌م دادگاكانی لێكۆڵینه‌وه‌وه ده‌رچوه بۆئه‌وه‌ی ڕێكاری یاسایی به‌رامبه‌ر هه‌مو ئه‌و كه‌سانه بگرێته‌به‌ر كه زیانیان به ئابوری نیشتمانی گه‌یاندوه، چ بازرگانانی دراوی بیانی و چ ئه‌و بازرگانانه‌ی كه كاڵا و خۆراك و كاڵای سه‌ره‌كی قۆرخ ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه هاوڵاتیان پێویستیان پێیه‌تی.
ئەنجومەنی باڵای دادوەری ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری داوای له وه‌زاره‌تی ناوخۆ كردوه، كه رێنمایی بۆ ده‌زگاكانی پۆلیس ده‌ربكات، به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی دوكان و مۆڵ و شوێنه‌كانی فرۆشتنی دراوی بیانی به‌مه‌به‌ستی كۆنترۆڵكردنی سه‌رپێچیكارانی یاسا".
رونیشیکردەوە، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه لێكۆڵینه‌وه‌ی له فرۆشتنی دراوی بیانی كردوه و چه‌ند بانكێكی ئه‌هلیش یاسای به‌شداریكردنیان له خستنه‌ڕوی دراوی بیانی پێشێل كردوه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتوە، لێكۆڵینه‌وه‌كان گه‌یشتونه‌ته قۆناغی پێشكه‌وتو، پرۆسه‌ی نایاسایی و ساخته‌كاری و له‌خستنه‌ڕوی دراوه بیانیه‌كان و به‌قاچاغبردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئه‌نجامدراوه.