به‌غدا-اه‌ع
عه‌لى دلێمى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى،ڕێكاره‌كانى هاریكارى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى په‌روه‌رده له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند"عه‌لى دلێمى وه‌زیرى په‌روه‌رده پێشوازیكرد له‌نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وشاندى یاوه‌رى،وهه‌ردوولا ڕێكاره پێویسته‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى ده‌رفه‌ته‌كانى هاریكارى ڕاگه‌یاندن وهونه‌رى له‌نێوان وه‌زاره‌ته‌كه وتۆڕى ڕاگه‌یاندن تاوتوێكردووه،به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى په‌یوه‌ستن به‌خوێندن(له‌دووه‌ره‌وه)له‌پاڵ گواستنه‌وه‌ى وێنه‌ى ڕاسته‌قینه‌ى ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى له‌ڕه‌وشى په‌روه‌رده وفێركارى ڕوویداوه،جه‌ختیشیكرده‌وه له‌پاڵپشتى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بۆ ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌ست وسه‌ربه‌خۆ،به‌و پێیه‌ى ئامرازێكه بۆ بنیاتنانى وڵات وچه‌سپاندنى به‌ها نیشتیمانییه‌كان".
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندن ئاماده‌یی ته‌واو بۆ كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ده‌ڕبڕى وبه‌جێ گه‌یاندنى سوودێكى زۆر،بۆ خزمه‌تكردنى هه‌ردوو ڕه‌وشى ڕاگه‌یاندن وپه‌روه‌رده له‌وڵاتدا.
دلێمى سوپاسى ئیداره‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى كرد بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى نایاب وده‌سته‌به‌ركردنى ده‌روازه‌ى ئه‌لیترۆنى بۆ پشتیوانیكردنى كه‌ناڵى ئاسمانى په‌روه‌رده بۆ په‌خشكردنى وانه‌كانى فێركارى بۆ فیَِرخوازان وخوێندكاران وبه‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ى ڕه‌وشى بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا".