وه‌زیرى كار وهاوتا ئێرانییه‌كه‌ى ڕێكاره‌كانى به‌ره‌وپێشبردنى هاریكارى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن

ناوخۆ
  • 23-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عادل ڕیكابى وه‌زیرى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شه‌ریعه‌ت مه‌دارى هاوتا ئێرانییه‌كه‌ى ئه‌گه‌ره‌كانى هاریكاركردن له‌پرسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تى وكاروبارى كاره‌كان وله‌نێویشیاندا واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوولا وڵات له‌م بواره‌دا تاوتوێكرد.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى وه‌زیرى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ڕیكابى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌، له‌میان دیداره‌كه‌یدا كه‌له‌ڕێگاى په‌یوه‌ندى ئه‌لیكترۆنییه‌وه‌ سازكرا،پۆخته‌یه‌ك له‌باره‌ى كار وئه‌ركى سندووقه‌كانى چاودێرى كۆمه‌ڵایه‌تى وده‌سته‌به‌رى كۆمه‌ڵایه‌تى وسندووقى پرۆژه‌ بچووكه‌كان وچۆنێتى وه‌به‌رهێنانى خسته‌ڕوو،وه‌زیرى ئێرانیش لاى خۆیه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌یه‌كى فه‌رمى ئاراسته‌ى وه‌زیرى كاركرد بۆ سه‌ردانكردنى وڵاته‌كه‌ى". 
    ڕوونیشیكرده‌وه‌"ژماره‌یه‌ك دۆسییه‌ى په‌یوه‌ست به‌كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى وپرسه‌كانى كاركردن ،له‌نێویشیاندا واژۆكردنى یاداشتنامه‌ى لێكتێگه‌یشتنى نێوان هه‌ردوولا تاوتوێكراوه‌ دواى پێداچوونه‌وه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕیكابى وتیشى"په‌یوه‌ندى مێژوویی له‌نێوان عێراق وئێران به‌ره‌وپێشچوونى به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌ له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا"،جه‌ختیشیكرده‌وه‌ له‌"پێویستى ئه‌وه‌ى كۆرۆنا نه‌بێته‌ ڕێگر بۆ په‌یوه‌ندى ڕاسته‌وخۆى نێوان هه‌ردوو وڵات".