سه‌رۆك به‌رهه‌م وفه‌یاز جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پێویستى نەهێشتنی چەک لە دەرەوەی یاسا و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی

  • 23-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    د.بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ چوارشەممە،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پێویستى نەهێشتنی چەک لە دەرەوەی یاسا و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"سەرۆک بەرهەم لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە فالح فەیاز سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی،ولەمیانی دیدارەکەدا گفتوگۆکرا سەبارەت بە دواین پێشهاتە ئەمنییەکانی وڵات و پێویستی بەهێزکردنی ئاسایش و ئارامی و نەهێشتنی چەک لە دەرەوەی یاسا و پاراستنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاسایشی گشتی.
    هەر به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ "هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ لە بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و دەزگا ئەمنییەکان بۆ رێگریکردن لەو کارانەی لە دەرەوەی یاسا ئەنجام دەدرێن وەک پێویستییەکی گرنگ، ھاوکات پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ماڵ و موڵکی هاووڵاتیان و دامەزراو و باڵەخانە حکومییەکان و نێردە دیبلۆماسیەکان لەو دەستدرێژیانەی کە سەرەوەری و سەقامگیری وڵات دەکەنە ئامانج".
    وتیشى"هەر لەو دیدارەدا جەختکرایەوە لە گرنگی درێژەدان بە هەوڵە ئەمنییەکان بۆ بەگژداچوونەوەی تیرۆر و ریشەکێشکردنی پاشماوەکانی داعش کە مەرامیانە ئاسایشی بەشێک لە ناوچەکان بشێوێنن".