بهغدا-اهع
بهرههم ساڵح سەرۆک کۆمار،ئهمڕۆ چوارشهممه،جەختیكردهوه لە پێویستی گەڕانەوەی سامانی بە تاڵانبراو ،وداخستنى دهروازهكانى گهندهڵى.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆكایهتى كۆمار له بهیانامهیهكدا كه دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند :"ساڵح لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە هەر یەک لە دادوەر عەلاو جەواد حەمید سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و جێگری دەستەی داواکاری گشتی و بەرێوەبەری گشتی گەڕاندنەوەی سامان لە دەستەی دەستپاکی و بەڕێوەبەری گشتی لیکۆڵێنەوە لە دەستەکە".
جەختیکردەوە"لە رۆڵی گرنگی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی لە ریشەکێشکردنی گەندەڵی و سپیکردنەوەی پارە و گەڕانەوەی پارەی بەتاڵانبراوەی عێراق بە هاوکاری لەگەڵ تەواوی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی دیکە، ھەروەھا ئاماژەیکرد بەوەی پاراستنی سامانی دەوڵەت و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و گەڕانەوەی سامانی بەتاڵانبراو و رێگریکردن لە بەهەدەردانی سامانی گشتی ئەرکێکی نیشتمانی گرنگە".
سهرۆك كۆمار باسی لە مەترسی گەندەڵی کرد وەک ھۆکارێک بۆ توندوتیژی و تیرۆر و لاوازکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت لە دابین نەکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان، جەختیشیکردەوە لە گرنگی کاراکردنی تەواوی رێکارە یاساییەکان لە ریشەکێشکردنی گەندەڵی و دۆزینەوەی سامانی بە تاڵانبرا و گەندەڵکاران لە رێگەی هەماهەنگی لەگەڵ وڵاتان و راوێژکردن بە شارەزایانی نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە.
لە درێژی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار گوێی گرت بۆ سەرۆکی دەستەی دەستپاکی و جێگری داواکاری گشتی لەبارەی کارەکانی ئەو دوو دەزگایە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پشتیوانی تەواوی ئەو هەوڵانەی کە دەنرێت بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی رێگریکردن لە گەندەڵی و راگرتنی بەفیرۆدانی سامانی گشتی و هێنانەدی شەفافیەت و پاک و بێگەردی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ئاماژەیکرد"بەگرنگی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندارەکان بۆ کاراکردنی گێڕانەوەی سامانی بە تاڵانبراوە و رێشەکێشکردنی گەندەڵکاران".