به‌غدا-اه‌ع
وه‌زاره‌تى كۆچ وكۆچبه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند له‌ئاماده‌باشیدایه بۆ جێبه‌جێكردنى قۆناغى سێیه‌مى پلانى فریاكه‌وتن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان.
وه‌زاره‌تى كۆچ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،بڵاویكرده‌وه"ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران له‌گه‌ڵ نه‌جم جبوورى پارێزگارى نه‌ینه‌وا به‌ئاماده‌بوونى باوكه سالار سلێمان بووداغ به‌ڕێوبه‌رى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ده‌شتى نه‌ینه‌وا لقى باكوور وعه‌لى عه‌باس جه‌هانگیر به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى كاروبارى لقه‌كان له‌وه‌زاره‌ت كۆبووه‌ته‌وه ،ولهمیان كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌كارییه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كانى نه‌ینه‌وا بۆ ناوچه‌كانى خۆیان له‌سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو تاوتوێكراوه".
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیرى كۆچ وتى"وه‌زاره‌ته‌كه‌ى لهئامادهییدایه بۆ جێبه‌جێكردنى قۆناغى سێیه‌مى پلانى فریاكه‌وتن بۆ ساڵى 2021 له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدانى به‌هه‌ماهه‌نگى باڵا له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئاواره‌كان كهخوازیارى گه‌ڕاندنه‌وه‌ن بۆ زێدى خۆیان وكاركردن بۆ داخستنى كه‌مپه‌كانى دیكه‌ى پارێزگاكه".