به‌غدا-اه‌ع
لیوا یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،ڕایگه‌یاند لهئهركێكى پێشوه‌خته‌دا له‌دۆڵى شاى به‌ناو یاریده‌ده‌رى والى عێراق كووژرا.
ڕه‌سول له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"یه‌كه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆر،به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،دوو ئه‌ركى جۆریان ئه‌نجامدا له‌ناوچه‌كانى باشوورى پارێزگاى كه‌ركوك وڕۆژئاواى به‌غداى پایته‌خت".
ڕوونیشیكرده‌وه"هێزێكى ته‌كتیكى تایبه‌ت ئه‌ركێكى پێشوه‌خته‌ى بهفرۆكهكانى هێلیكۆپته‌ر له‌ناوچه‌ى"دۆڵى شاى"ئه‌نجامداوه،كه‌بۆته هۆى كوشتنى دوو تیرۆرستى خۆكووژ لهپاشماوهكانى تیرۆرستانى داعش دواى پێدادانێك له‌گه‌ڵیاندا له‌نێو حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان".
ڕه‌سول دووپاتیشیكرده‌وه"یه‌كێك لهتیرۆرسته كووژراوهكان یاریده‌ده‌رى یه‌كه‌مى به‌ناوى والى عێراق بووه،كه‌ناسراوه به(شه‌علان)"،ئاماژه‌یشیدا"ده‌زگاكه توانى دوو تیرۆرست له‌شارۆچكه‌ى ئه‌بو غرێب ده‌ستگیربكات دواى ئه‌وه‌ى به‌پێى زانیارى ههواڵگیر ورد توانى بگاته تیرۆرسته‌كان".