به‌غدا-اه‌ع
په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د شیاع سودانى،رایگه‌یاند دادگاى تێهه‌ڵچونى كه‌رخ بڕیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردنی په‌سندكرد.
سودانى ،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه،له به‌یانامه‌یه‌كدا كه ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه رایگه‌یاند:"دادگاى تێهه‌ڵچونى كه‌رخ ڕۆڵێكى مێژووى تۆماركرد و بریارى پاڵپشتى كردنى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى گرێبه‌ستى كۆمپانیاكانى په‌یوه‌ندیكردن".
لاى خۆیه‌وه عه‌لا روبه‌یعى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون ئاماژه‌ى به‌وه كرد بریارى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌یه بۆ سه‌رجه‌م عێراقیه‌كان.