به‌غدا-اه‌ع
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌ى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران بۆ ماوه‌ى(30)ڕۆژ هه‌ر له‌به‌روارى 2-1-2021 تاوه‌كو 2-2-2021 ڕاگه‌یاند.
كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"داتاى ده‌نگده‌رانى له‌دایكبووى(2003،2002،2001) خستۆته نێو تۆمار كاغه‌زى ده‌نگده‌ران وچه‌ند داتایه‌كى تر‌ى تۆمارى ئه‌لیكترۆنى،دووپاتیشیكرده‌وه له‌ئێستادا ده‌ستكراوه به‌ڕاهێنانى كارمه‌ندانى تایبه‌ت له‌باره‌ى ڕێوشوێنه‌كانى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌ران كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانه‌وه په‌سه‌ندكراوه".
له‌میان ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه گفتوگۆى كردووه له‌گه‌ڵ هه‌ردوو كۆمپانیاى(ئه‌ندراى ئیسپانى)و(میرۆى كۆرى)له‌سه‌ر نموونه‌كانى ئامێر وكه‌ره‌سته‌كانى هه‌ڵبژاردن كه‌پێشنیارى به‌كارهێنانى كراوه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو به‌ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانى له‌عێراق وتیمى هونه‌رى فه‌رمانگه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كان وته‌كنه‌لۆژیاى زانیارییه‌كان"..
له‌لایه‌كى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌گه‌ڵ لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى هه‌ردوو پرۆسه‌ى تۆمارى بایۆمه‌ترى ودابه‌شكردنى كارتى ده‌نگده‌رانى ئه‌لیكترۆنى بایۆمه‌ترى وقۆناغى نوێكردنه‌وه‌ى تۆمارى ده‌نگده‌رانى تاوتوێكرد"،دووپاتیشیكرده‌وه له‌به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى تۆماركردنى پارت وڕێكخستنه سیاسییه‌كان وبه‌خشینى مۆڵه‌تى دامه‌زراندن پێیان".