ساڵح و ئه‌عره‌جى جه‌ختده‌كه‌نه‌وه‌ له‌پاراستنى نێرده‌ دبلوماتیه‌كان

ئەمنی
  • 23-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،جه‌تیكرده‌وه‌ له‌ گرنگی پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان له‌ عێراقز
    نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى سه‌رۆك كۆمار له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ وێنه‌یه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" ساڵح لە کۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی".
     
    لەو دیدارەدا گفتوگۆکرا دەربارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ئەم دوایی وڵات و جەختکرایەوە لە پێویستی بەهێزکردنی دەسەڵاتی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا و پارێزگاریکردن لە ئاسایش و ژیانی هاووڵاتیان و راوەدونان و لێپێچینەوە لەو گروپانەی لە دەرەوەی یاسان و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.
     
    ھاوکات جەختیشکرایەوە لە گرنگی پارێزگاریکردن لە نێردە دیبلۆماسییەکان وەک پابەندبوونی عێراق بە پەیماننامە و رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان و رێگری لە هەر دەستدرێژیەک کە کاریگەری بکاتە سەر ناوبانگی وڵات و پەیوەندییەکانی دەرەوەی.