وائیلى:بریارى داخستنى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان جوڵه‌ى بازرگانى ناگرێته‌وه‌

ناوخۆ
  • 22-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوریه‌كان رایگه‌یاند بریارى داخستنى ده‌روازه‌ سنوری وشكاوه‌كى جوڵه‌ى بازرگانى ناگرێته‌وه‌.
     
    عومه‌ر وائیلى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنورییه‌كان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) رایگه‌یاند:" جوڵه‌ى بازرگانى كاریگه‌رى نابێت  به‌ بریارى داخستنى ده‌روازه‌كان بۆ ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ "، جه‌ختیكرده‌وه‌ "دواى ئه‌م دوو هه‌فته‌یه‌ چاو به‌و بریاره‌ ده‌خشێنرێته‌وه‌".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" رێنمایى داوه‌ به‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان بۆ گرتنه‌ به‌رى رێكارى ته‌ندروستى توند بۆ پاراستنى سه‌لامه‌تى كارمه‌ندان ".