بهغدا-اهع
حهسهن نازم وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران،ئهمڕۆ سێشهممه، رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 گەیشتووەتە ئەنجوومەنی نوێنەران.
د. حەسەن نازم، وتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی هەفتانەدا كه پهیامنێرى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) ئامادهی بوو رایگەیاند:"حکومەت پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی رەوانەی پەرلەمان کردووە، لە بودجەکەدا ئەو فەرمانبەرانەی داهاتیان سنوودارە "زۆر دەستیان بۆ نەبراوە".
ئاماژەی بەوە کرد" ئامانجی حکومەت لە پەڕەی سپی، چاکسازیی ئابوورییە، دەستیان بە چارەسەرکردنی دۆخی ئابووریی رابردوو کردووە و لە بودجەی 2021دا پەڕەی سپییان جێبەجێ کردووە. هەروەها "لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی زۆر راستیی ئاشکراکردووە و رەوانەی دەستپاکیی کردووە، حکومەت بەرپرسیارێتیی مێژوویی خۆی ئەنجام دەدات و دەستی بە چاکسازی کردووە".
نازم ئەوەی خستووەتەڕوو، ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە کۆمپانیای گشتیی بەندەرەکانی عێراق بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ کۆمپانیای دایۆ، بەمەبەستی دروستکردنی پرۆژەی بەندەری فاو.
هەروەها باسی لەوەش کرد، لە چارەگی یەکەمی ساڵی داهاتوودا ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە عێراق.
بە پێى وتهكانى حەسەن نازم، ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەسەڵاتی داوەتە بەڕێوەبەری دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی مەدەنی بۆئەوەی یاداشتی لێکتێگەیشتن بۆ دووبارە بونیادنانەوەی فڕۆکەخانەی موسڵ واژۆ بکات.