بهغدا-اهع
ئەنجومەنی وەزیران،ئهمڕۆ سێشهممه، له دانیشتنى ئاسایى خۆى 7 بڕیاری دا بۆ ڕێگری گرتن لە بڵاوبوونەوەى جۆرە نوێیەکەى ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لەئێستادا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی عەرەبی بڵاوبووەتەوە.
نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران له بهیانامهیهكدا كه وێنهیهكى دهستى ئاژانسى ههواڵى عێراقى(اهع) كهوتووه رایگهیاند:" لەسەرپابەندبوونی هاووڵاتیان بە ڕێکارەکان خۆپارێزیی لە ڤایرۆسەکە و بەردەوام بن لە پۆشینی دەمامەک"، "لەگەڵ ژمارەیەک وڵات ڕابگرێت کە پێکهاتوون لە بەریتانیا، هۆڵەندا، ئێران، بەلجیکا، ئەفریقای باشوور، بەلجیکا، ژاپۆن، ئوستورالیا و دانیمارک".
هاوکات ڕێگەش نادرێت بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانە گەشت بۆ عێراق بکەن، تەنها ڕێگەی بەگەڕانەوەی هاوڵاتیانی عێراق دەدرێت ودەبێت پێش ئەوەی بەرکەوتنیان لەگەڵ کەسوکاریاندا هەبێت بۆماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتین بکرێن.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە بڕیاردراوە گوژمەی یەکەمی پارەی کڕینی ڤاکسینی فایزر مسۆگەر بکرێت، کە زیاتر لە سێ ملێون دۆلارە کە کۆی کشتی پارەی تەرخانکراوە بۆ کڕینی ڤاکسینەکە زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلارە.
داوا لە وەزارەتی پەروەردە کردووە بە وردی چاودێریی دەوام و ڕەوشی خوێندنگا حکومییەکان و ئەهلییەکان بکەن، سزای ئەو خوێندنگایانە بدەن کە سەرپێچی ڕێنماییەکانی بەرگرتن لە پەتای کۆرۆنا دەکەن.
جهختیشكرایهوه "دەبێت خواردنەگەکان، مۆڵەکان و شوێنە گشتییەکانی دیکە بۆ ماوەی دوو هەفتە دابخرێن بڕیارەکەش لە 24ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەروەها هەموو دەروازە سنورییەکانیش بە هەمان شێوە دادەخرێن لەو ماوەیدا و تەنها بۆ حاڵەتە ناکاوەکان دەکرێنەوە".