وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ رێكه‌ونتى له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆى كۆرى بۆ جێبه‌جێ كردنى به‌نده‌رى فاو

ناوخۆ
  • 22-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    ناسر شبلى وه‌زیرى گواستنه‌وه‌ ،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،رایگه‌یاند وه‌زاره‌ته‌كه‌ى سه‌رپشك كراوه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ ئه‌نجامدانى گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆى كۆرى بۆ جێبه‌جێ كردنى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌.
     
    شبلى له‌ تویتێكدا كه‌ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) به‌دواداچونى بۆ كردووه‌ رایگه‌یاند:" پیرۆزبایى له‌ گه‌لى عێراق ده‌كه‌ین كه‌ به‌هه‌وڵ و كۆششى كه‌سانى دڵسۆز و به‌ئه‌مه‌ك ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌نگى دا له‌سه‌ر سه‌رپشككردنى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ بۆ جێبه‌جێ كردنى به‌نده‌رى فاوى گه‌وره‌".
     
    شبلى رونیكرده‌وه‌"دواى هه‌وڵ و كۆشش و وتوێژێكى زۆر گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیاى دایۆى كۆرى ده‌كه‌ین بۆ جێبه‌جێ كردنى فاوى گه‌وره‌ كه‌ عێراقیه‌كان خه‌ونى پێوه‌ ده‌بینن و ده‌بێته‌ بۆژاندنه‌وه‌ى وڵات".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" دواى واژۆ كردنى گرێبه‌سته‌كه‌ ده‌ست به‌ جێبه‌جێ كردن ده‌كرێت،پێنج پرۆژه‌ جێبه‌جێ ده‌كرێت به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه‌،پرۆژه‌كانیش گرنگ و گه‌وره‌ن ده‌بێته‌ خێر بۆ عێراق،و هه‌زاره‌ها هاوڵاتى عێراقى ده‌خاته‌ كاره‌وه‌ ".