راوێژكارى دارایى كازمی پێشبینى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 65 دۆلار ده‌كات

ناوخۆ
  • 22-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاریسه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروباری ئابوری رایگه‌یاند، چاوه‌ڕوانده‌كرێت نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بۆ سه‌روی 65 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رز ببێته‌وه‌، ئه‌م به‌رزبونه‌وه‌یه‌ش ده‌بێته‌ هۆكار بۆئه‌وه‌ی كورتهێنانی بودجه‌ بۆ ساڵی دارایی 2021 كه‌مبكرێته‌وه‌.
     
    ساڵح له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:"له‌ ساڵی 2019دا، ناوه‌ندی شیكارییه‌ ستراتیژییه‌كانی جیهان پێشبینییان ده‌كرد نه‌وت بگاته‌ ئاستی هاوشێوه‌ی تێكڕای نرخی خاو له‌ ساڵی 2019 دا به‌جۆرێك بۆ سه‌روی 65 دۆلار به‌رزتریش ببێته‌وه‌، ئه‌مساڵیش به‌هه‌مانشێوه‌ پێشبینی ده‌كرێت بۆ ساڵی ئاینده‌ نرخی به‌رمیلێك نه‌وت بگاته‌ سه‌روی 65 دۆلار".
     
    وتیشی:"ئه‌م ئه‌گه‌رانه‌ ده‌رئه‌نجامی گه‌ڕانه‌وه‌ی چالاكی ئابوری جیهانی و باشتركردنی ڕێژه‌ی گه‌شه‌ی ئابورییه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌و دۆخه‌ ئابورییه‌ به‌هێزه‌ی كه‌ له‌ گروپی وڵاتان بۆ به‌بازاڕكردنی نه‌وت سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت و له‌ئێستاشدا 40% گه‌شه‌ی به‌خۆوه‌ بینیوه‌، له‌وانه‌ش چین و هیندستان و كۆریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"په‌ره‌سه‌ندنی كرانه‌وه‌ له‌ئابوری جیهانیدا خواست له‌سه‌ر نه‌وتی خاو له‌بازاڕی وزه‌دا زیاد ده‌كات، به‌تایبه‌تی بۆ گواستنه‌وه‌ كه‌ 70% ی خواستی جیهانی بۆ به‌رهه‌مه‌ نه‌وتییه‌كان هه‌ژمارده‌كرێت".
     
    باسیله‌وه‌شكرد"به‌رزبونه‌وه‌ی نه‌وت ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ بڕی كورتهێنانی بودجه‌ی ساڵی 2021 له‌ كه‌موڕییه‌كی ڕاسته‌قینه‌وه‌ بۆ كه‌مییه‌كی بنه‌ڕه‌ت بگۆڕدرێت و پڕبكرێته‌وه‌، چونكه‌ داهاتی نه‌وت به‌رێژه‌ی 92% داهاتی گشتی عێراق پێكده‌هێنێت".