ئاژانسى هه‌واڵگیرى:ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك له‌به‌غدا

ئەمنی
  • 22-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
     
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،توانى تیرۆرستێك له‌ به‌غدا ده‌ستگیربكات كه‌ به‌ ناوى دیوانى مزگه‌وته‌كانى كه‌رتى فورانى سه‌ر به‌داعشه‌.
     
    به‌رێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" توانرا تیرۆرستێك به‌پێى ئه‌حكامى مادده‌ى 4ى تیرۆر كه‌ سه‌ر به‌ تیرۆرستانى داعشه‌".
     
    ئاماژه‌ به‌وه‌كرا" ئۆپراسیۆنه‌كه‌ ئه‌نجامدرا دواى پێكهێنانى تیمێكى پسپۆر له‌ مه‌فره‌زه‌كانى هه‌واڵگیرى دۆره‌"، وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ له‌ میان لێكۆڵینه‌كان دانى به‌وه‌ دا كه‌ له‌و پۆسته‌ كارى كردووه‌ ،و دوو له‌ براكانى تیرۆرستى خۆ كوژى بوون خۆیان ته‌قاندوه‌ته‌وه‌ به‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌كان له‌ هه‌ردوو پارێزگاى نه‌ینه‌وا و ئه‌نبار له‌ ساڵى 2015".