ئه‌سه‌دى له‌ هه‌ولێره‌وه‌:هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌ده‌ین

ئەمنی
  • 22-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    عه‌بدولغه‌نى ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،"ئێمه‌ هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى گرفتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئاواره‌كان ده‌ده‌ین". 
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئه‌سه‌دى ورێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان له‌دیدارێكى هه‌ردوولا جه‌ختیانكرده‌وه‌ كه‌ئامانجى ئه‌م سه‌ردانه‌ بۆ هه‌رێم فراوانتركردنى پێگه‌ى هاریكارى ئه‌منى وكاركردنه‌ به‌ڕووبه‌رێكى هاوبه‌شى گه‌وره‌تر".
    به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌سه‌دى وتیشى"ده‌ستى هاریكارى ئه‌منى ده‌بێت بۆ سه‌رجه‌م پارێزگاكانى عێراق شۆڕببێته‌وه‌،له‌نێویشیاندا پارێزگاكانى هه‌رێم"،ئاماژه‌یشیدا"ئێمه‌ گیانێكى به‌رزى ئاماده‌كارییمان تێبینى كرد بۆ هاریكارى ئه‌منى له‌نێوان ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان له‌هه‌رێم".
    سه‌رۆكى ده‌زگاى ئاسایشى نیشتمانى به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیكرده‌وه‌"ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى هاریكارى به‌شێوه‌یه‌كى فراوانتر،بۆ خزمه‌تكردنى ئاسایش به‌شێوه‌یه‌كى گشتى وله‌پێناو پته‌وكردنى گه‌یشتنى هه‌مووان بۆ كه‌نارى ئارام"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌ركى ئه‌منیمان ئه‌ركێكى فراوانه‌ ،بۆیه‌ ده‌بێت هاریكارى هاوبه‌ش كارابكرێته‌وه‌".