ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان:رێكارى توند گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ڕاگرتنى هێرشى سه‌ر نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان

ئەمنی
  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ ،جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ رێكارى توند گیراوه‌ته‌ به‌ر له‌باره‌ى هێرشى سه‌ر نێرده‌ دبلۆماتیه‌كان له‌عێراق،له‌ چه‌ند رۆژى داهاتووش ئه‌نجامه‌كه‌ى بۆ هه‌مووان ئاشكرا ده‌كرێت.
     
    لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان رێكارى باشى گرتوه‌ته‌ به‌ر له‌ میان هه‌وڵى هه‌واڵگیرى ئه‌منى، بۆ ڕاگرتنى هێرشى سه‌ر نێرده‌ دبلۆماتیه‌كاى له‌ وڵات له‌ نێوانیان باڵیۆزخانه‌ و قونسولخانه‌كان  ،له‌ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژى داهاتوو ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا ده‌كرێت".
     
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد"فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان به‌پێى راسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌فشاره‌كانى له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ى له‌یاسا ده‌رچون و به‌كارهێنه‌رى چه‌كن له‌ ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌ت و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌من وئاسایشى وڵات ده‌كات".