په‌رله‌مانتارێكى سائیرون:بودجه‌ى 2021 پێش ده‌نگدان له‌سه‌رى وردبینى ده‌كرێت

ناوخۆ
  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

     
    سه‌باح تلوبى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى سائیرون،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى گشتى 2021 وردبینى ورد ده‌كرێت له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران پێش ده‌نگدان له‌سه‌رى.
     
    تلوبى له‌ لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) رایگه‌یاند:" ئه‌وه‌ى دزه‌ى پێكرا له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021 ته‌نها زانیارى دزه‌ پێكراوه‌،تاوه‌كو ئێستا بودجه‌ نه‌گه‌یشتوه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران" پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه‌ ده‌بێت وردبینى بكرێت".
    ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد" ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ ده‌نگ له‌سه‌ر چه‌ند بڕگه‌یه‌ك نه‌دات كه‌ كاریگه‌رى له‌سه‌ر شه‌قام ده‌بێت"، دواى خوێندنه‌وه‌ى بوجه‌ به‌شێوه‌یه‌كى ورد په‌رله‌مان راوبۆچونه‌كانى خۆى بۆ حكومه‌ت به‌رزده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت".