لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى:ژماره‌یه‌ك یاساى فه‌راهه‌مكراو بارگرانى دارایی دروستكردووه‌ وپێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ بكرێت

ناوخۆ
  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-نه‌سار حاج

     
    و:سۆما جاف
     
    لیژنه‌ى دارایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌ ناپێویسته‌كان له‌بوودجه‌ى ساڵى داهاتوو،ئاماژه‌یشیدا هه‌ندێك یاسا فه‌راهه‌مكراوه‌ بارگرانییه‌كى دارایی دروستكردووه‌ وپێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ بكرێت.
    ماجیده‌ ته‌میمى په‌رله‌مانتارى لیژنه‌كه‌ بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"لیژنه‌كه‌ چاوه‌ڕوانى ڕه‌وانه‌كردنى بوودجه‌ى گشتى ساڵى داهاتوو ده‌كات به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى،بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێت دیدگایه‌ك دروستبكات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌كراوه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"لیژنه‌ى دارایی پشتگیرى كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌ گه‌وره‌ ناپێویسته‌كان ده‌كات".
    وتیشى"چه‌ندین خه‌رجى گه‌وره‌ وناپێویست هه‌ن له‌بوودجه‌دا،بۆیه‌ پێویسته‌ پێداچوونه‌وه‌ى هه‌موو یاساكان فه‌راهه‌مكراوه‌كانى دواى 2003 بكرێته‌وه‌،بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ ئه‌و بڕگانه‌ بارگرانى دارایی بۆ سه‌ر بوودجه‌ دروستكردووه‌ وبۆته‌ هۆى نادادپه‌روه‌رى له‌دابه‌شكردنى سامانى وڵات".