به‌غدا-اه‌ع
قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،دووپاتیكرده‌وه عێراق له‌ته‌واوى ئاماده‌باشیدایه بۆ سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى پاپا فره‌نسیس.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه،ڕایگه‌یاند"قاسم ئه‌عڕه‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه،سه‌ردانى پاتریاركى كلدانى له‌به‌غدا كردووه وچاوى كه‌وتووه بهكاردینال مار لویس ساكۆ،پاتریكى كلێسهى كلدانى"،وتیشى"ئه‌عڕه‌جى پیرۆزبایی لهبرایانى مه‌سیحى كردووه به‌بۆنه‌ى له‌دایكبوونى حه‌زره‌تى مه‌سیح سڵاوى خواى لێبێت،وسه‌رى ساڵى زانیینى".
وتیشى"ئه‌عڕه‌جى جه‌ختیكرده‌وه عێراق له‌ته‌واوى ئاماده‌باشیدایه بۆ سه‌ردانه چاوهڕوانكراوهكهى پاپا فرنسیس،وسه‌رجه‌م پێداویستییه‌كانى سه‌رخستنى ئه‌م سه‌ردانه ده‌سته‌به‌ركراوه،ڕوونیشیكرده‌وه ئه‌م سه‌ردانه گرنگه بۆ عێراقییه‌كان كه‌وا شانازى به‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانیانه‌وه ده‌كه‌ن".
له‌لای خۆیه‌وه پاتریك مار لویس ساكۆ دووپاتیكرده‌وه"سه‌ردانى پاپا فرنیسیس بۆ عێراق واتایه‌كى گه‌وره‌ى ده‌بێت بۆ مه‌سیحی وعێراقییهكان به‌گشتى،وپهیامى خۆشه‌ویستى وئاشتى وبرایه‌تى بۆ سه‌رجه‌م گه‌لانى ئاشتیخواز ده‌بێت".