ئاژانسی ھەواڵگیری:دەستبەسەر کەرەستەیەکی چەک وتەقەمەنی لەحەشارگەیەکی داعش لەکەرکوک گیراوە

ئەمنی
  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى كه‌ره‌سته‌ى چه‌ك له‌یه‌كێك له‌حه‌شارگه‌كانى داعش له‌كه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
    ده‌زگاى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزێك له‌به‌ڕێوبه‌رایه‌تى هه‌واڵگیرى كه‌ركوك سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانییان ده‌ستبه‌سه‌ر كه‌ره‌سته‌ى چه‌ك له‌یه‌كێك له‌حه‌شارگه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌شارۆچكه‌ى داقوقى پارێزگاى كه‌ركوك بگرن"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كه‌ره‌سته‌كه‌ 11 بۆمبى دروستكراوى خۆجێى له‌سه‌ر شێوازى جلیكانى قه‌باره‌ى ده‌ لیترى له‌خۆگرتووه‌ كه‌مادده‌ىC4 و11 كه‌ره‌سته‌ى ته‌قه‌مه‌نى تیابوو له‌گه‌ڵ 11 چه‌رجى ته‌قینه‌وه‌".
    وتیشى"حه‌شارگه‌كه‌ وێرانكرا وكه‌ره‌سته‌كانى ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى كه‌رته‌كانى جێگیركراوه‌كان چاره‌سه‌ركران".