كه‌عبى داواى دانیشتنێكى به‌په‌له‌ ده‌كات له‌باره‌ى لێكه‌وته‌كانى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلار

ناوخۆ
  • 21-12-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    حه‌سه‌ن كه‌ریم كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،داواى سازكردنى دانیشتنێكى به‌په‌له‌كرد بۆ ڕاوه‌ستان له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى خه‌رجكردنى دۆلار.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كه‌عبى داواى سازكردنى دانیشتنى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ به‌ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ووه‌زیرى دارایی وپارێزگارى بانكى ناوه‌ندى".
    وتیشى"مه‌به‌ست له‌دانیشتنه‌كه‌ ڕاوه‌ستانه‌ له‌سه‌ر لێكه‌وته‌كانى به‌رزبوونه‌وه‌ى له‌ناكاوى نرخى خه‌رجكردنى دۆلار وپێشكه‌شكردنى دڵنه‌وایی پێویست بۆ پاراستنى چینه‌ لاواز وهه‌ژاره‌كان وخاوه‌ن داهاته‌ سنوورداره‌كانه‌".